ڕووسیا پشتیوانی گفتوگۆی نێوان دیمەشق و كوردەكان ده‌کات

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی كرد: دوای كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سووریا پێویستە دیمەشق و كوردەكان لە ڕێگای گفتوگۆ بگەنە چارەسەر.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا ته‌وده‌ی، سێرگی وێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی كرد: دوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە سووریا پێویستە ده‌میشق و كوردەكان لە ڕێگای گفتوگۆ بگەنە چارەسەر.

سێرگی وێرشینین زیادی کرد: ڕووسیا پشتیوانی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنە دەكات .

ئەو باسی لە بژاردە جیاوازەكان کرد كە دەتوانرێت دوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا كاریان لە سەر بكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بژاردەی هەرە باش بۆ چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكان بریتییە لە گفتوگۆی نێوان ده‌میشق و كوردەكان .

وێرشینین وتی: كوردەكان بەشێكی دانەبراون لە گەلی سووریا ، ئەوان وەک ڕابردوودا لە سووریایەكی یەكگرتوودا دەژین ، ڕووسیاش پشتیوانی ئەو  جۆرە گفتوگۆیانه‌ دەكات ، پێویستە رەوشەكە بەو ئاراستەیەدا بڕوات .

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌کانی له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌ و کوردی سووریاش به‌م بۆنه‌وه‌ دانوستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سووریا ده‌ست پێ کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 25094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =