ئەمریکا هۆشدار بە کوردی سووریا دەدات

فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا هۆشدرای دا: گەر کوردی سووریا لەگەڵ حکوومەتەکانی سووریا و ڕووسیا هاوپەیمانی پێکبێنن، واشنتۆن درێژە بە پشتگیرییەکانی ئەوان نادات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاۆیترز، ژنراڵ پۆل لاکرمرا، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا هۆشدرای دا: گەر کوردی سووریا لەگەڵ حکوومەتەکانی سووریا و ڕووسیا هاوپەیمانی پێکبێنن، واشنتۆن درێژە بە پشتگیرییەکانی ئەوان نادات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ کوردی سووریا دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی ۲۰۰۰ هێزی ئەمریکا لە سووریا هەوڵ ئەدەن لەگەڵ ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا هاوپەیمانی ڕابگەیه‌نن.

ئەم ژەنراڵە ئەمریکاییە هۆشدرای داوه‌ که‌ یاسای وڵاتەکەی هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ ڕووسیا و سووریای قەدەغە کردووە.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا زیادی کرد: تا ئەو کاتەی کە کوردەکان هاوپەیمانی ئێمە بن ڕاهێنان و پڕچەک کردنیان لە ئەستۆی ئێمە دایە.

News Code 25093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =