دوژمن ناتوانێت گورز لە گەلێک بدات کە هەمیشە لە گۆڕەپاندایە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیان: هەمووان دەزانن گەلێک کە بەم چەشنە لە گۆڕەپاندایە دوژمن ناتوانێت گورزی لێبدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی گەلی تەبرێز لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم شارە دیدار کرد.

ڕێبەری وتیشیان:هەندێ کەس خۆیان لاوازن پێیان وایە کە شۆڕش لاواز بووە، ئەوان لاوازییەکانی خۆیان بە گەلەوە نیسبەت دەدەن.

ڕێبەری بە ئاماژە بە بەشداریی بەشکۆی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان جەختیان کرد: ڕاپۆرتەکان نیشاندەدات لە هەموو شارەکاندا خەڵک زیاتر لە جاران بەشدار بوون ئەگەر چی دوژمن لە پڕوپاگەندەکانی خۆیدا ئەمە ڕەتدەکاتەوە بەڵام خۆ ڕاستییەکان دەبینن و مانای ئەم بەشدارییەش دەزانن.

لە درێژەشدا سەبارەت بە شەهید بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران جەختیان کرد: ئەم شەهید بوونانە دەبێ ئێمە ئاگادار و هۆشیار بکەنەوە کە ئاسایشی وڵات بە خوێنی باسترین گەنجانی وڵات دەستەبەر دەبێت و هەموان دەبێ ڕێز لەو گیانفیداییە بگرین.

 ئاماژەیان بە کۆبوونەوەی شکست خواردووی ورشۆ کرد و وتیان: ئەو کۆبوونەوە دژە ئێرانیە نەگیشتە هیچ ئەنجامێک و هەموو ئەمانە نیشانەی لاوازیە ودوژمن کە تووڕە دەبێت دەست دەکات بە جەنجاڵ و جنێوفرۆشتن.

 ڕاشیانگەیاند کە دەبێ دوژمن باش بناسین و چاوەڕوان بن فریوی نەخۆن چ ئەو کاتە هەڕەشە دەکات و چ ئەو کاتەی پێدەکەنێت.

News Code 25091

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =