سێ تەقینەوە لە دۆنتسک

میدیاکانی ئۆکراین لە ڕوودانی سێ تەقینەوە لە دۆنتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە ۳ تەققینەوە لە کۆماری سەربەخۆی دۆنتسک ڕوویداوە.

یەکێک لە تەقینەوەکان لە نزیکی هۆتێلیكی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەندامانی ڕێکخراوەی ئەمنیەت و هاوکاری ئەورووپا (OSCE) روویداوە.

هێشتا زانیاری زیاتر لەبارەی ڕێژەی خەسار و بریندارانی ئەم تەقینەوانە بڵاونەبووەتەوە.

دۆنتسک یەکێکە لە شارەکانی وڵاتی ئۆکراینە کە لە ساڵی ۲۰۱۴ بە شێوەی یەک لایەنە کۆماری خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند.

News Code 25089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =