دانمارک وەرگرتنی داعشیەکانی ڕەتکردەوە

سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هۆشداره‌که‌ی ترامپ وتی: داعشییه‌کان بۆ وڵاته‌که‌مان ناگه‌ڕێنینه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ DPA، لارس ڕاسمۆسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هۆشداره‌که‌ی ترامپ وتی: داعشییه‌کان بۆ وڵاته‌که‌مان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ باسی مه‌ترسیدار ترین که‌سانی جیهان ده‌که‌ین، ئێمه‌ ناتوانین ئه‌مانه‌ بۆ ناو وڵاتی خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌.قسه‌کانی ترامپ له‌ جێگه‌ی خۆی نییه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێکدا ئاماژه‌ی دابوو که‌ بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان و وڵاتانی دیکه‌ ئه‌ورووپا چاره‌یه‌ک بۆ ۸۰۰ داعشی ئه‌ورووپایی بدۆزنه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستگیر بوون، ئه‌گه‌رنا ئازادیان ده‌که‌ن.

ترامپ زیادی کرد: ئه‌م داعشیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و دادگایان بکه‌ن چون ئازاد کردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا کارێکی باش نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان بۆ سووریا هۆشداریان دابوو.

News Code 25088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =