زیاتر له‌ هه‌زار داعشی له‌ سووریاوه‌ بۆ ڕۆژئاوای عێراق هه‌ڵاتوون

به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ هه‌زار داعشی که‌ ۲۰۰ ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌ختیان له‌گه‌ڵ بووه‌ له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق هه‌ڵاتوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، زیاتر له‌ هه‌زار تیرۆریستی داعشی له‌ سووریاوه‌ بۆ شاخه‌کان و بیاوانه‌کانی ڕۆژئاوای عێراق له‌ ۶ مانگی ڕابردوو هه‌ڵاتوون.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م که‌سانه‌ زیاتر له‌ ۲۰۰ ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌ختیان له‌گه‌ڵ خۆیان گواستووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ڵاتنی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ دواین بنکه‌ی داعشییه‌کان له‌ باشووری سووریا له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ حاڵی کۆنترۆڵ بوون دایه‌.

پێشتر ئاژانسی سپۆنتیک ڕاپۆرتی دابوو که‌ باڵه‌فڕه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و داعشیانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست کردووه‌ به‌ غه‌نیمه‌ی زۆره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ له‌ حه‌سه‌که‌ بۆ باکووری سووریا گواستووه‌ته‌وه‌.

بڕێک باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ زێڕێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م داعشیانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ که‌ داعش له‌ ده‌شیشه‌ حه‌شاری دابوون.

به‌راورد ده‌کرێت که‌ داعشییه‌کان زیاتر له‌ ۴۰ تۆن زێڕی عێراق و سووریایان له‌ لا بێت.

News Code 25087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =