ده‌ستگیر کردنی ۷۰۰ کورد له‌ تورکیا

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا به‌ بیانووی ئه‌ندام بوون له‌ ڕیزه‌کانی شانه‌ی شاریی په‌که‌که‌ ۷۰۰ کوردیان له‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌ توانیانه‌ ۷۳۵ که‌س ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ ئه‌ندامی په‌که‌که‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پۆلیسی تورکیا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌م ۷۳۵ که‌سه‌ له‌ دوای هێرش کردن له‌ شاره‌کانی تورکیا بوون.

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ کاتی ده‌ست پێ کردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن لانی که‌م ۱۵۱ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ دژی په‌که‌که‌ ئه‌نجام بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌انییه‌کانی تورکیا له‌ ۸۱ شاری ئه‌م وڵاته‌ له‌ ۱۱ی بانه‌مه‌ڕه‌ی ۹۸ی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رکه‌وتنی زۆر به‌ ده‌ست نه‌هێنن زیاترین ڕیکاری ئه‌منیه‌تی له‌ به‌ر گرتووه‌.

News Code 25082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =