بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا داگیرکارییە

وەزیری بەرگری لوبنان هەر جۆرە ئاماده‌ بوونێکی هێزەکانی تورکیا لە سووریا بە بێ ڕێککەوتنی دیمەشقی داگیرکاری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئەلیاس بوسعب وەزیری بەرگری لوبنان لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ خلوسی ئاکار هاوتا تورکەکەی خۆی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مونیخ جەختی کرد: هەر جۆرە بوونێکی هێزەکانی تورکیا لە سووریا بە بێ ڕێککەوتنی دیمەشق داگیرکاری دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە درێژەدا نیسبەت بە راگەیاندنی پیکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە لایەن ئەنقەرەوە ڕەخنەی گرت.

بوسعب جەختی کرد: پێکهێاننی ناوچەی ئەمن ڕێگاچارەیەکی باش نابێت بەڵکوو دەبێتە پەناگەیەکی ئەمن بۆ تیرۆریستەکان.

دوو لایەنەکە هەروەها سەبارەت بە ئەگەری واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازنی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە قسەیان کرد.

News Code 25080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =