ئێران دژی زایۆنییەکانە/ بەردەوام دەبین لە مانەوە لە سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی مایک پێنس کە دژی ئێران لە وەرشۆ لێدوانی دابوو، وتی: ئەم قسانە گاڵتەجاڕه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە گۆڤاری ئێشپیگلی ئاڵمانی ڕایگه‌یاند: قسەکان و لێدوانی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا مایەی پێکەنینە و گاڵتەجاڕین. ئێران هەمیشە پشتیوانی لە یەهودییەکان کردووە و ئێمە تەنیا دژ بە زایۆنییەکانین.

ئەو سەبارەت بە هێزی سەربازی ئێران وتی: ئێمە ناچارین بەرگری له‌ خۆمان بکەین چون ناوچەکەمان پڕه‌ لە چەک. تەنیا وڵاتانی کەنداوی فارس ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ۱۰۰ ملیار دۆلار چەکیان کڕیوە. ئەگەر ئەورووپا نیگەرانە لە سیستمی مووشەکی ئێران، کەواتە با ئەوان فڕۆکەی جەنگی بە ئێمە بفرۆشن.ئێژە ئەزمونی ٨ ساڵ شەڕی عێراقمان هەیە، ئێران کاتی شەڕی عێراق هیچی بۆ بەرگری کردن لە خۆی بەدەستەوە نەبوو.

زەریف سەبارەت بە حزبۆڵای لوبنان ڕایگه‌یاند: حزبۆڵا لە بەرانبەر زایۆنییەکان لە خۆی بەرگری دەکات. ئیسڕائیل ئازادانە لە سووریا هێرش ئەنجام دەداتو ئاسمانی لوبنان دەبەزێنێت. ئیسڕائیل زیاتر لە ۳۰۰ هێرشی کردووەتە سەر سووریا بەڵام کەس هیچ ناڵێت. ئایا ئەمە پێشێل کردنی یاسا جیهانییەکان نییە.

ئەو سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگه‌یاند: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کێشەکان چارەسەر ناکات، تاکوو دەستێوەردان لە ناوچەکە بکات بشێوی و ناکۆکی زیاتر پەرە دەسێنێت. بوونی ئێران لە سووریا بۆشەڕی دژ بە تیرۆریستەکانە، هەر بۆیە تاکوو ئەوکاتەی پێویست بێت لە سووریا دەمێنینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاوارەکانیش وتی: ئێمە لامان وایە دەبێت ئاوارەکان بگەڕێنەوە. هەروەها دەبێت ڕێگەچارەیەک بۆ ئەمنیەتی کوردەکان بدۆزرێتەوە. لام وایە پێویستە تورکیا و سووریا بە ڕێککەوتن بگەن. سەیر نییە ئەورووپا بێ دەنگە لە هێرشەکانی سعوودییە بۆ سەر یەمەن، بەڵام سووریا بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاوانبار دەکات.

ئەو ئاماژەی دا: بابەتی کوژرانی خاشقجی و بێ دەنگ بوونی ئەورووپا زەربی سەختی لە پرستیژی مافی مرۆڤی ئەورووپا داوە. عەرەبستان چون هاوپەیمانی ئەمریکایە دەتوانێت هەرچی کارە بیکات. ئەمریکا ئەم دڵنیاییەی بە ئیسڕائیل و عەرەبستان داوە هەر کارێک دڵیان بیخوازێت ئەنجامی بدەن.

News Code 25079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =