دیداری به‌رهه‌م ساڵح و فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبۆوه.

‌به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ  فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ولایه‌ته ‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل و شاندی یاوه‌ری كۆبۆته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان؛ كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌باره‌ت بە ڕه‌وشی ئه‌منی ‌ناوچه‌كه‌ و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر له ‌عێراق و سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ رێكخراوی داعش و  ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گفتوگۆكراون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆماری عێراق هاریكاری و پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێویست زانى له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌هۆی جه‌نگی دژ به‌تیرۆر زیانیان لێكه‌وتووه  و رۆڵی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ‌تێکشاندنی تیرۆریستانی داعشدا به‌رزنرخاند.

لای خۆشیه‌وه‌ ژ‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌ مه‌شق و پڕچه‌ككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازییان.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، كه‌ جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌ و بونی هه‌ر هێزێكیش به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر، به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی  ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ سه‌ری رێككه‌وتون.

News Code 25078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =