ئێران قوربانیی تیرۆر؛ لە فەرقان و توندەر تا ئەحوازییە و جوندوڵڵا

ڕادیۆ مێهر لە پادکێستێکدا بە بۆنەی ڕووداوی تیرۆریستیی جادەی خاش – زاهیدان، کارنامەی ٤ گرووپی تیرۆریستیی لێکدایەوە و ڕوانییە پێداگری و ڕاوەستانی ئێران بە تاقی تەنیا لە بەرامبەر شەپۆلی قورسی تیرۆر.

گۆڤاری مێهر: ماوەیەکە لە لابەلای هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆن و هەواڵدەرییەکاندا ئاڕمی وەزارەتی ئیتلاعات نمایش دەدرێت و لە هەواڵەکەیدا ڕادەگەیێندرێت کە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) چەند کەس لە ئەندامانی گرووپگەلی تیرۆریستیان بەر لە ئەنجامدانی هەڵمەتی جەنایەتکارانە دەستگیر کردووە.

هیچکەسمان بەو هەواڵانە ڕاناچڵەکێین و ژیان وەک خۆی بەردەوامە؛ لە وڵاتێکدا کە بۆتە دوورگەیەکی ئارام لە ئەقیانووسی شەپۆلاوی و پڕهەنگامەی شەڕ و پێکدادانی رۆژهەڵاتی ناڤین. بەوەشەوە ئێرانی ئێمە دوژمنی کەمی نییە و بە گشت ئەو قسانەوە جار نە جارێک هەواڵی دڵتەزێنی "تیرۆر" دەبیستین؛ وردبینانە و پلان بۆ داڕژاوە؛ ئەویش ڕاست لە کاتێکدا کە بە هەموو بەرزونزمی و کێشەگەلی ناوخۆیی، جەژنی سەربەرزیمان گرتووە.

مومکینە تیرۆریستان بە پاڵپشتیی فیکری و ماڵیی دەسەڵاتگەلی گەورە ئاسایشی هەر جێیەکی وڵات تێکبدەن. کەچی لەمناوە سیستان و بەلووچستان لە پارێزگا چەوساوەکانە کە لەوەش زیاتر، داخی شەهادەتی پیر و گەنجێکی زۆری ناوەتە سەر دڵی خەڵکی وڵات. ئێستاش هەواڵی تەقینەوەیەکی خۆکوژانە لە سەر رێگەی خاش – زاهیدان بڵاو بۆتەوە کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٢٧ کەس لە سنوورڤانانی وڵات. هەڵمەتێک کە ئەمجار گرووپی تیرۆریستیی جەیشو عەدل بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆ گرتووە. بەمجۆرە لە پەنای ناوی گرووپگەلی تیرۆریستیی مونافقین (موجاهدینی خەلق)، پەژاک و تەکفیرییەکانی داعشی تووشی ناوی گرووپی تیرۆریستیی دیکەی لەو چەشنە دێین و وەبیرمان دێتەوە کە ئەم وڵاتە بەو ئاستە لە دوژمنی، ڕق و جەنایەت لە لایەن چەند بەرەی داگیرکەر، چۆنە بەو چەشنە قورس و قایم لە جێی خۆی ڕاوەستاوە.

فورقان؛ گرووپێک بە چەواشەی فیکرییەوە

فورقان ناوی گرووپێکە کە لە گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ دامەزرا و ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی ئەنجامدانی هەڵمەتگەلێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. رێبەریی ئەو گرووپە لە ئەستۆی ئەکبەر گوودەرزی بوو کە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی دەستگیر کرا و لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٩ تیرباران کرا. ئەو گرووپە لە ٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ەوە تا کاتی دەستگیر کرانی گوودەرزی و لە ناوچوونی گرووپەکە، نزیکەی ٢٠ تیرۆری سیاسیی ئەنجام دا. مامۆستا مورتەزا موتەهەری، سپەهبۆد قەرەنی، دوکتۆر محەمەد موفەتح، مێهدی عێراقی و کوڕەکەی بە دەستی ئەو گرووپە شەهید بوون. لێکدانەوەی هەڵوێستی گرووپی فورقان و لێداونەکانیان بیش و پاش شەهید بوونی دوکتۆر موفەتح نیشاندەری ئاڵۆزی و سەرلێشواویی زەینیی ئایدیالۆگەکانی ئەو گرووپەیە؛ بۆ وێنە لیدەری فورقان یان هەمان ئەکبەر گوودەرزی جارێکیان دژایەتی کردنی ڕوانگەکانی دوکتۆر شەریعەتی بە هۆکاری سەرەکیی تیرۆری شەهید موفەتح ڕاگەیاند و جارێکی دیکەیان ئیدعای کرد کە هۆکاری سەرەکی تیرۆری شەهید موفەتح پەیوەندیی ناوبراو بە سەرۆکی ساواک بووە.

ئەکبەر گوودەرزی سەرۆکی گرووپی تیرۆریستیی فورقان لە دادگە

گرووپی توندەر؛ باڵی سەڵتەنەت‌خوازان بۆ کۆمەڵکوژی

گرووپی تیرۆریستیی توندەر یان ئەنجومەنی پادشایی ئێران ساڵی ١٣٨٣ پێکهات و ئامانج لە پێکهاتنی ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەک ساڵدا ڕاگەیێندرا. یەکەمین هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەو گرووپە لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٧ لە شاری شیراز بوو کە بە دانانی بۆمبایەکی ٨ پۆندی لە نێوان شینگێڕانی حسێنییەی شەهیدانی سەر بە کانوونی ڕەهپوویانی ویسالی شیراز بووە هۆی شەهید بوونی ١٤ کەس و بریندار بوونی ٢٠٠ کەس.

دووهەمین هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەو گرووپە لە رۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٨٨ی هەتاوی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (رە) ئەنجام درا کە هەڵبەت کەسی بۆمبدانەر نەیتوانی خۆی بگەیێنێتە حەرمی ئیمام (رە) و بۆمباکەی لە شوێنی کەوش‌کەنی حەرم تەقاندەوە و بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ٨ کەس لە هاووڵاتیانمان بریندار بوون.

تەقینەوە لە بەردەم خانووی پێشنوێژی هەینیی نەهاوەند لە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاوی لە هەڵمەتەکانی دیکەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی سەر بە ئەنجومەنی پادشاییە بوو. ئەو گرووپە هەروەها دەستی هەبوو لە تیرۆری شەهید مەسعوود عەلی‌ محەمەدی‌ لە زانایانی پیشەسازیی ناڤۆکی وڵات.

فروود فوولاوەند یەکەمین سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی توندەر لە کەناڵی تەلەڤیزیپنیی "Your TV" ناوەندی بانگەشە و پڕۆپاگاندای ئەو گرووپە

ئەحوازییە؛ خەیاڵی خاوی دابەشکردنی ئێران

یەکێک لە ناسراوەترین و بێ‌ بەزەیی‌ترین گرووپگەلی تیرۆریستیی توندئاژۆی گەلی عەرەب، گرووپی ڕادیکاڵی ئەحوازییە یان "حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز" بە واتای بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەهوازە. پێکهاتەی سەربازی و تیرۆریستیی حرکة النضال العربی لتحریر الأحواز و لقی سەربازیی ئەو گرووپە بە سەرکردەیی مەحیەدین ئالی ناسر لە سەرەتای ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دابەشکردنی خووزستان، چالاکیی خۆی دەست پێکرد. ئەو گرووپە باڵی سەربازیی بەرەی تەحریرە کە ئەویش بزووتنەوەیەکی سەربازیی جێگری ناو عێراقە و بە ئاشکرا خەریکی چالاکیی سەربازی و تیرۆریستییە. ئەندامانی ئەو گرووپە ڕەگەزپەرەستە لایان وایە کە دەبێ تا لە ناوبردنی فارسەکان (نەعەرەبەکان) و ئازادیی ناوچەی عەرەب‌نشینی ئێران (کە بە وتەی ئەوان لە پارێزگاکانی خووزستان، بووشێهر، هۆرمۆزگان و دوورگەلی کەنداوی فارس پێکهاتووە) بێ بەزییانە درێژە بە هێرشی چەکداریان بدەن.

خەرمانانی ساڵی ٩٧، هێرشی تیرۆریستی ئەحوازییە بۆ سەر ڕێژەی سەربازیی هێزی چەکداری لە ئەهواز و شەهیدبوونی ٢٥ هێزی سەربازی و خەڵکی سڤیل و بریندار بوونی ٦٠ کەسی دیکە لە هاوزمانانیان تەنیا نمونەیەکە لە جەنایەتەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

جوندولشەیتان؛ بە ناوی بەلووچ و لە دژی بەلووچ

دامەزرێنەری ئەو گرووپە عەبدولمالک ریگی شەفا کوڕی ئازاد و لە دایکبووی ١٣٦١ی شاری زاهیدانە. ناوبراو لە سەرماوەزی ١٣٨١ لە گەڵ چەند کەس لە هاوڕێیانی تەلەبەی خۆی کە لە ئەفغانستاندا پێکەوە بوون بڕیاریان دا کە لە پێناو "وەرگرتنەوەی مافی ئەهلی سوننە" و شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی هاوپەیمان بن؛ بەو پێیە گرووپێکیان بە ناوی جوندوڵڵا پێکهێنا و عەبدولمالک بوو بە ئەمیری ئەو گرووپە. ئەو ناوی "بزووتنەوەی بەرخۆدانی جەماوەریی ئێران"ی بۆ گرووپەکەی بە کار دێنا، هەتا ئامانج و پلانە تیرۆریستییەکانی خۆی لە پشت ئەو ناو هەڵفریوێنەرە بشارێتەوە.

ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە قەوارەی چالاکیگەلی مافی مرۆڤ و ئاوەڵناوە درۆیینەکانی پاڵپشتی لە مافی ئەهلی سوننە و گەلی بەلووچ، ئامانج و پلانەکانی خۆی پێوشوێن دەگرت. ئاژاوەنانەوە لە نێوان چینەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی بە بەرجستە کردنەوەی ناکۆکیی نێوان شیعە و سوننە، تەشەنەدان بە ناکۆکیی ئیتنیکی و پێداگری لە کۆچی زۆرەملیی هاووڵاتیانی نابەلووچ لە ناوچەی بەلووچستان، دابەش کردن و جیاکردنەوەی بەلووچستان لە ئێران، سازدانی بەلووچستانی ئازاد و ... لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە بوو. ریگی لە کۆتایی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی ئیتلاعاتی دەستگیر و لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە سێدارە درا. ڕووداوی تاسووکی، بۆمبدانان لە ڕێوڕەسمی تاسووعا لە چابەهار و هێرشی خۆکوژانە بۆ سەر پیشانگای پیشەگەلی دەستی بەشێکن لە دەیان جەنایەتی گرووپی جوندوڵڵا.

ساڵی ۱۳۸۸، دەستگیریی عەبدولمالک ریگی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی جەندولشەیتان لە ئۆپەراسیونێکی ئاڵۆزی ئیتلاعاتی

News Code 25076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =