ژێردەریایی فاتح پەیوەستی هێزی دەریایی ئەرتەش بوو

ژێردەریایی خۆجێی فاتح بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار پەیوەستی ناوگانی باشووریی هێزی دەریایی ئەرتەش بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژێردەریایی خۆجێی فاتح ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و تاقمێک لە بەرپرسانی وڵاتی و لەشکەری پەیوەستی ناوگانی باشووریی هێزی دەریایی ئەرتەش بوو.

ژێردەریایی فاتح بە کێشی زیاتر لە ٥٠٠ تۆن، یەکێکە لە ژێردەریاییگەلی کلاسی نیوە قورسی ئێران دێتە ئەژمار و خاوەن توانستی هەڵگرتنی و هاویشتنی چەندین مووشەکی کرووز و ئەژدەرە.

ئەو ژێردەریاییە دەتوانێ لە بواری ڕاسپاردەیی خۆی مینچنیش بکات.

هەروەها ئەو ژێردەریاییە بەهرە لە سیستەمگەلی بەڕێوەبەریی شەڕی ئاوێتەیی، سۆناری، شەڕی ئەلەکترۆنی و مۆخابراتیی ڕاکێشی ئەلەکترۆنییە.

News Code 25074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =