دادگایی کردنی فەرماندەیەکی فەڕەنسی بە هۆی ڕەخنە لە هاوپەیمانی ئەمریکا

فەرماندەیەکی فەڕەنسی بە هۆی ڕەخنە گرتن لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دادگایی دەکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، سەردار فڕانسیس ڕجیس لۆجری کە بەرپرسی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی فەڕەنسا و هێە کوردییەکانی سووریا بوو، بە هۆی ڕەخنە گرتن لە هاوپەیمانی نێونەتەوەی دژە داعش دادگایی دەکرێت.

ئەم فەرماندە فەڕەنسیە ڕەخنەی لە ئۆپراسیۆنی هەژین گرتووە کە ئەم هاوپەیمانییە جۆرێک ئۆپرسیۆنەکانی داڕشتووە کە هێزەکاۆیان لە ئەمنیەتدا بن بەڵام بووەتە هۆی کوژرانی زیاتری خەڵکی سڤیل لەم ناوچەیە.

ئەو ئاماژەی دا: بەڵێ لە شەڕی هەژین سەرکەوتین، بەڵام بە لادان لە پڕەنسیبەکان. ئێمە شەڕمان درێژ کردەوە کە بووە هۆی کوژرانی زیاتری خەڵکی سڤیل. ئێمە زۆربەی ژێرخانە ئابووری و بیناییەکانی ئەم ناوچەمان وێران کرد کە خەڵکی سیڤیل بەکاریان دێنا.

 ئەم فەرماندە فەڕەنسییە ئەم یادداشتەی لە گۆڤاری دێفس ریۆڕیۆ بڵاو کردووەتەوە. دوای ئەم سوپای فەڕەنسا ڕایگەیاند کە فڕانسیس ڕجیس لۆجری سزا دەدرێت.

News Code 25073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =