دەستگیر کردنی قەناس بەدەستێکی داعشی لە ئەنبار

هێزە عێراقییەکان یەکێک لە قەناس بەدەستە مەترسیدارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، هێزە هەواڵگرییەکانی سەربازانی عێراق توانیان لە نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیان یەکێک لە قەناس بەدەستە مەترسیدارەکانی داعش لە ناوچەی الکرمە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان توانیان ئەو قەناس بەدەستە داعشییە کە لە ئۆپراسیۆنە جیاوازەکان دژی هێزە ئەمنییەکان بەشداری بکات دەستگیر بکەن.

ئەو ئۆپراسیۆنە بە هاوکاری هاوبەشی هێزە هەواڵگرییەکان و بە پێی ئۆپراسیۆنی هەواڵگری ورد ئەنجام درا.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرەڕای ئازاد کردنی ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە دەستی داعش، هێشتا درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەو وڵاتە.

News Code 25070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =