ئەمنیەتی ناوچەی ئارامی باکووری سووریا دەبێ لە دەستی تورکیا بێت

وەزیری بەرگری تورکیا پاگەندەی کرد: ئەمنیەتی ناوچەی ئارامی باکووری سووریا تەنیا لە لایەن تورکەوە جێگیر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەمە وتی: ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا تەنیا دەبێت لە دەستی سوپای تورکیا بێت و تیرۆریستەکان لەناو ببرێن.

پێشتر بڕێک لە بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند بوو کە ئەمریکا ڕەزایەتی داوە کۆنترۆڵی باکووری سووریا بکەوێتە دەست تورکیا.

بابەتی کۆنترۆڵی باکووری سووریا و دۆخی کوردی سووریا دوای ئەوە پەرەی سەند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە.

https://www.mehrnews.com/news/4544636/امنیت-منطقه-امن-شمال-سوریه-باید-از-سوی-ترکها-تامین-شود

News Code 25069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =