ئەورووپا لەو ئاستەدا نییە لێپرسینەوە لە ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا پاش کۆنفڕانسی ئەمنیەتی میۆنشن ڕایگەیاند کە ئێران مافی هەبوونی جیهازاتی بەرگری هەیە و ڕەخنەی ئەورووپا لەم بارەوە نابەجێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێک لە لێدوانەکەی خۆی پاش قسە کردن لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی میۆنشن بە ڕادیۆ بایرن ئەڵمانیا وتی: ئەورووپییەکان بەیانییەیەکی سیاسی باشیان لە پاڵپشتی بەرجام پێشکەش کردووە، بەڵام لە کردەوەدا ئەبێ کاری زیاتر ئەنجام بدەن. ئەگەر ڕۆژێک ئەمریکییەکان بڵێن ئەورووپا ئەبێ پێوەندی بازرگانی خۆی لە گەڵ چین بپچڕێت، ئەوان چی دەکەن؟ هەر ئەو کارە ئێستا ئەنجامی بدەن. چونکوو ئەگەر لە بەرانبەر زۆربێژێک نەوەستنەوە، زۆربێژتر دەبێت.
موحەمەد جەواد زەریف بە پێی بڕێک قسەی بەرپرسانی ئەورووپی سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران وتی: ئەگەر بڕیار لە سەر قسەی پەرەنەدان بە چەک بێت ئەوە ئەوروپایە کە ئەبێ وەڵامدەر بێت. ئەورووپا لە جێگایەک نییە کە بیەوێت لێپرسینەوە بکات.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو کاتە کە ئێمە لە لایەن شەڕکەرە فەڕەنسەوییەکان، چەک و تەقەمەنی کیمیایی ئەڵمانی، تانکە بریتانییەکان و ئاواکسە ئەمریکییەکان و چەکی ڕووسی هێرشمان دەکرایە سەر، کاتێک کە ئێمە گوللەباران دەکراین، هیچ کەس بچووکترین ئامێری بەرگریی پێمان نەدەدا، نە مووشەکێک بۆ وەڵام.
ناوبراو هەروەها لە هەڵسوکەوتی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی و ڕوودی جولیانی پارێزەری ترامپ کە لە کۆڕی گرووپی مونافقین قسەیان کردبوو ڕەخنەی گرت

News Code 25068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =