ئامانج له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل بوو

سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان ئاماژه‌ی به‌ ئامانجه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ کرد و وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سه‌رۆکی حزبۆڵای لوبنان وتی: ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل به‌هێزین و ئه‌وان ئاماده‌یی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه‌یان نییه‌، له‌مڕۆدا ده‌توانین له‌ ۳۰ بۆ ۴۰ به‌ره‌ سه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین و چه‌کی زۆر باشیشمان هه‌یه‌. ئه‌مریکا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌که‌ به‌هێز نیشان بدات به‌ڵام شکستی هێناوه‌، ته‌نانه‌ت ساڵی ۲۰۱۱ ۱۴۰ وڵات له‌ دژی ده‌میشق وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی سووریا شکستی خوارد.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ڤێنزۆئێلا ڕایگەیاند: ئێمه‌ هاوکۆکین له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکا به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ ڤێنزۆئێلا کاریگه‌ریمان هه‌یه‌ ڕاست نییه‌. هیچ گرووپێکی سه‌ر به‌ ئێمه‌ له‌ ڤێنزۆئێلا بوونی نییه‌. 

وتیشی: له‌ وه‌رشۆش کۆبوونه‌وه‌ تاکوو له‌ ئیسڕائیل پشتیوانی بکه‌ن و ئێران گه‌ماڕۆ بده‌ن و به‌م کاره‌ ئێمه‌ بترسێنن. ئامانجی سه‌ره‌کی وه‌رشۆن ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و دژایه‌تی کردنی ئێران و له‌ناو بردنی ئامانجی فه‌له‌ستینییه‌کان بوو. باشه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م کۆبووه‌وه‌ چی بوو، ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ بووه‌.

لەبارەی ئێرانیشەوە ئاماژەی دا: دۆخی ئێران زۆر به‌هێزتره‌ له‌ ڕابردوو و که‌س ناتوانێت له‌گه‌ڵی شه‌ڕ ساز بکات. به‌شداری ملیۆنی خه‌ڵک له‌ خۆپیشاندانی ۲۲ ڕێبه‌ندان ئه‌م شته‌ی به‌ باشی نیشان دا. بڕێک مێدیای عه‌ره‌بی ناچار بوون که‌ خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران نیشان نده‌ن. 

سه‌رۆکی حزبۆڵا وتی: له‌ ڕاستیدا شه‌ڕی یه‌مه‌ن، شه‌ڕێکی ئیسڕائیل و ئه‌مریکاییه‌ که‌ عه‌ره‌بستان و ئیمارات و عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسور هادی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. حزبۆڵا هه‌میشه‌ دژی تیرۆریسته‌کان بووه‌، حزبۆڵا تاکوو ئه‌بوکه‌ماڵ شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعشی کرد، داعش شکستی هێناوه‌ و ئێسته‌ ترامپ به‌ ڕیا ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌مریکا داعشی شکست دا. ئه‌وه‌ خه‌ڵکی سووریا و عێراق بوون که‌ داعشیان شکست دا، ئه‌گه‌رنا ئه‌مریکا خۆی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی ساز کرد.

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ی به‌ ده‌وڵه‌تی لوبنان کرد و وتی: ئێمه‌ وه‌ک به‌شێک له‌م ده‌وڵه‌ت جه‌خت ده‌که‌ین له‌ بنبڕ کردنی گه‌نده‌ڵی، ئێمه‌ داوای هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کان وه‌ک ئاو و کاره‌با و گاز ده‌که‌ین و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ زوویی گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ناو ببات و زیاترین خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به‌ خه‌ڵک بکات.

News Code 25067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =