ماکرۆن و پووتین سەبارەت بە سووریا ڕێککەوتن

سەرۆک کۆماری ڕووسیا و فەڕەنسا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی سەبارەت بە‌ دوایین دۆخی سووریا قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئێمانۆئل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی سەبارەت بە‌ دواین دۆخی سووریا قسەیان کرد.

بە پێی لێدوانی کۆکشی کرەملین، لەم پەیوەندییە تەلەفوونییە سەبارەت بە شوێنە کەم ناکۆکەکان و ئەدلەب لە سووریا گفتوگۆی چڕ و پڕ کراوە.

هەروەها پووتین لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە، سەبارەت بە کۆبوونەوەی سوچی لە نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا زانیاری بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دا.

پووتین جەختی کرد: ڕوورسیا و فەڕەنسا هەر دوو لا داوای ئەوە دەکەن هەرچی زووترە، لێژنەی نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی سووریای نوێ بنوسرێتەوە و کێشەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێت.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هەر دوولا بە مەبەستی دابین کردنی ئاشتی لە سووریا بە ڕێککەوتن گەیشتوون و دانوستانەکان درێژەی دەبێت.

News Code 25065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =