هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا چه‌کدارانی داعش ئازاد ده‌کات

سەرۆکى ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات چەکدارە داعشەکانیان بگەڕێننەوە زیندانەکانی خۆیان و ئەگەر وا نەکەن ناچارین ئازادیان بکەین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا له‌ توویته‌ره‌کیدا نووسی: "داوا لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانمان دەکەن  کە زیاتر لە ٨٠٠ چەکداری بەڕەگەز ئەوروپی بگرنەوە خۆیان  کەلە سوریا بە دیلگیراون".

ترامپ هه‌ره‌شه‌ ده‌کات که‌ ئەو چەکدارانە لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەرنەگیرێنەوە  ناچارین دواتر ئازادیان بکەین کە ئەوەش بژاردەیەکى باش نیە.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌م دواییانه‌دا چه‌کدارانی داعس به‌ کۆمه‌ڵ خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی هاوپه‌یامنی ئه‌مریکا و هیزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک کرد و ئێستای لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

لە ماوەی ڕابردووشدا ناوبه‌ناو کوردی سووریا و ئه‌مریکا داوایان کردووه‌ هه‌ر وڵاتێک شارۆمه‌ندی داعشیی خۆی وه‌رگرێته‌وه‌ و له‌ وڵاتی خۆی زیندانی بکات.

News Code 25059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =