خۆپیشاندانی ٤ هەزار کەسی دژبەرانی کۆنفڕانسی ئەمنیەتی میۆنیخ

خۆپیشاندەرانی دژی کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ دورشمیان دەدا: ئێمە شەڕی ئێوەمان ناوێت، ناتۆ هەڵبوەشێننەوە، کۆتایی بهێنن بە هەناردە کردنی چەک و تەقەمەنی، دەست لە ڤێنزۆئێلا هەڵ بگرن و یەکسانی و دادپەروەری بۆ فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، نزیک بە ٤ هەزار کەس لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتە تەقەمەنییەکانی وڵاتانی جیهان هاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی پەنجا و پێنجەمین کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ، لە ئەو شارە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران لە ناوەندی شاری مونیخ، پلاکاردگەلێک بە ناوەرۆکی ئێمە شەڕی ئێوەمان ناوێت، ناتۆ هەڵبوەشێننەوە، کۆتایی بهێنن بە هەناردە کردنی چەک و تەقەمەنی، دەست لە ڤێنزۆئێلا هەڵ بگرن و یەکسانی و دادپەروەریان لە دەستەوە بوو.

ئەو خۆپیشاندانە کە لە کەشێکی ئەمنیەتی توند بەڕێوە چوو لە گۆڕەپانی ناوەندی مونیخ(مارین پلاتز) کۆتایی هات.

News Code 25055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =