ئەمریکا هێزی ئەورووپایی لە باکووری سووریا جێگیر ده‌کات

سناتۆرێکی ئەمریکایی وتی: ترامپ داوا لە وڵاتانی ئەورووپایی دەکات بە مەبەستی جێگیر کردنی ناوچەی ئەمن هێز بۆ باکووری سووریا ڕەوانە بکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی لە ئاناتۆلی، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری خوازی ئەمریکا وتی: بڕیار وایە ترامپ لە هاوپەیمانە ئەورووپاییەکان داوا بکات بە مەبەستی جێگیر کردنی ناوچەی ئەمن هێز بۆ باکووری سووریا ڕەوانە بکەن.

ئەو ئەم بابەتەی لە میانەی کۆنفڕانسی میوشین درکاند. گراهام وتی: ئەمە بەشێکە لە ڕێکاری ئەمریکا بۆ دوای شکستی داعشو بەرپرسانی ئەمریکا لەمبارەوە لەگەڵ ترامپ گفتوگۆیان کردووە.

ئەو زیادی کرد: ترامپ ڕازی بووە بەوەی کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریادا بمێننەوە. هیوادارم ترامپ داوای یارمەتی لە وڵاتانی ئەورووپایی بکات و ئەوانیش وڵامی ئەرێنی بدەنەوە.

گراهام وتی: بڕیار وایە کە جۆزێف دانفۆرد سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ ئەورووپاییەکان قسە بکات. لای تورکیا هێزی کوردییەکانی سووریا بەشێکن لە پەکەکە و ئەنقەرە ئەم هێزانە قبوڵ ناکات. ئێمە دەبێت ئەم کێشە بۆ هاوپەیمانەکەمان چارەسەر بکەین. لە لایەکی دیکەوە هێزە کوردییەکان لە شەڕی داعش یارمەتی ئێمەیان داوە و ئێمە قەرزاریانین و نابێت شەڕ ڕوو بدات، هەر بۆیە چارەسەری ئەم کێشە بە ناوچەی ئەمن دەکرێت، هێزەکانی ئەم ناوچە دەبێت هۆشیار بن داعش جارێکی دیکە سەر هەڵنەداتەوە. ئەگەر لەم کارە ورد نەبین ئێران گەورەترینبراوەی کشانەوەی ئەمریکا لەسووریا دەبێت. 

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڤلادیمیر پووتینیش لە سوچی هۆشداری بە ئەردۆغان دا کە هیچ ناوچەیەکی ئەمن بێ ڕەزایەتی  دیمه‌شق نابێت چێ بکرێت.

News Code 25053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =