دوایین تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات گەمارۆ دراون

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جەزیرە لە گەمارۆدرانی دواتیرۆریستانی داعش لە بازنەیەکی ٦٠٠ – ٧٠٠ مەتری لە رۆژهەڵاتی فورات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هاوارنیووز، چیا فورات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جەزیرە لە لێدوانێک بە ئاماژە بە دوا گۆڕانکارییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە، وتی: تیرۆریستانی داعش لە بازنەیەکی ٦٠٠ – ٧٠٠ مەتریدا گەمارۆ دراون. بە وردبینییەکی زۆرەوە درێژە بە پێشڕەوییەکانمان دەدەین و بە هۆی کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستانی داعشی لە خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی، بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکان وەدرەنگ کەوتووە. هەر بۆیە ئێمە بۆ دابین کردنی ئاسایشی گیانیی خەڵکی سڤیل هەوڵ دەدەین.

ناوبراو جەختیشی کرد: بە کردنەوەی کۆریدۆرگەلی ئەمنی هەزاران کەسی سڤیل لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دەرباز کراون. هەر جۆرە یارمەتییەک پێویست بێت ئاراستەی دەرباز کراوان کراوە. کۆتایی هێنانی یەکجاری بە داعش کارێک نییە کە بە چەند رۆژ مسۆگەر بێت. لە رۆژانی داهاتوو مزگێنی بە تەواو خەڵکی جیهان و ناوچە دەدەین و هەوڵەکان بۆ لە ناوبردنی بنکە و مۆڵگەی ڕێکخراوەیی داعش بەردەوامە.

News Code 25052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =