کۆتایی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات بە پێی مامەڵەیەکی نهێنی

چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریا لە کۆتایی داعش لە ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا و تەسلیم بوونی دواگرووپی داعشییەکان بە پێی مامەڵەیەکی نهێنی، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "رای الیوم"، چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریا لە کۆتایی داعش لە ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی فورات و هەروەها تەسلیم بوونی دوا گرووپی داعشی بە پێی مامەڵەیەک کە وردەکارییەکانی هێشتا بڵاو نەبۆتەوە، هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کۆتایی داعش پاش تەسلیم بوونی ٢٠٠ کەس لە داعشییەکان لە چوارچێوەی مامەڵەیەکی نهێنی کە هێشتا وردەکارییەکانی ڕانەگەێیندراوە، ڕووی دا.

چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریا ڕاشیگەیاند: ئەو مامەڵەیە بووە هۆی خۆبەدەستەوەدانی ٤٤٠ تیرۆریستی داعش لە دوو قۆناغی ٢٤٠ و ٢٠٠ کەسی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زاڵبوون بە سەر داعش لە عێراق و سووریا هەواڵی داوە و وتی: ئێمە پاشماوەی داعش لە هەر جێیەک بێت ڕاوەدوو دەنێین و داعش لە عێراق و سووریا لە ناو چووە.

News Code 25051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =