هەسەدە داعش لە رۆژهەڵاتی فورات ڕاوەدوو دەنێت

سەرچاوەکانی سووریا لە زاڵبوونی هیزەکانی سووریای دیموکراتیک بە سەر ناوچەگەلێکی دیکەی بندەستی داعش و ڕاوەدوونانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە رۆژهەڵاتی فورات هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، سەرچاوەکانی سووریا لە زاڵبوونی هیزەکانی سووریای دیموکراتیک بە سەر ناوچەگەلێکی دیکەی بندەستی داعش و ڕاوەدوونانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە رۆژهەڵاتی فورات هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) هەوڵی پاککردنەوەی کێڵگەکانی سەر بە بەغووز لە کەرتی رۆژهەڵاتیی هاوێری دیرەزور دەدەن و تیرۆریستانی داعشی کە بەرەو تونێلەکان ڕایان کردووە، ڕاوەدوو دەنێن.

سەرچاوەگەلی سەر بە هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە ژمارێکی زۆری خەڵکی سڤیل هێشتاش لە دوا ناوچەی بندەستی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات یەخسیرن.

News Code 25050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =