ئەم گرته‌ ڤیدیۆییە ئیسڕائیلی تۆقاندووه‌

حزبۆڵای لۆبنان به‌ ناردنی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بۆ به‌رپرسانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ عیماد موعنییه‌، بووه‌ته‌ هۆی ترس و نیگه‌رانیان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ئه‌لعاله‌م، حزبۆڵای لۆبنان ژماره‌ مۆبایلی ده‌یان به‌رپرسی ئیسڕائیلی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و هه‌موویانی له‌ گرووپێکی واتس ئاپدا ئه‌ندام کردووه‌، له‌م گرووپه‌دا گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌ عیماد موغنییه‌، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌کانی حزبۆڵا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئاماده‌باشی هێزه‌کانی ئیسڕائیل له‌ سه‌ر سنووره‌کان.

ئه‌م کاره‌ی حزبۆڵای لوبنان له‌ 11هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کوژرانی عیماد موغنییه‌ ئه‌نجام بووه‌. حزبۆڵا به‌م کاره‌ وڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی بنیامین نتانیاهۆی داوه‌ته‌وه‌.

له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا وێنه‌ی عیماد موغنییه‌ ده‌بینرێت که‌ له‌ سنووره‌کانی فه‌له‌ستین له‌ حاڵی پیاسه‌ کردنه‌ و به‌ بادیگارده‌که‌ی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ شوێنه‌ شارۆچکه‌ی شلۆمی زایۆنییه‌کانه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی ده‌کات: ڕێگه‌یه‌ک نییه‌ بێجگه‌ له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌، ئامانج ڕوون و ئاشکرایه‌، له‌ناو بردنی ئیسڕائیل.

ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ به‌ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، عێبری و ئینگلیزی ژێر نووس کراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی واتساپه‌وه‌ بۆ به‌رپرسانی ئیسڕائیل نێردراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م فیلمه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ بڵاو ده‌بێته‌وە.

News Code 25048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =