ئه‌و ڕێگایەی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران هه‌ڵیبژاردووه‌، به‌رەو زۆنگاوه‌

باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی زاهدان کرد و وتی: ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕژیمه‌ تووندڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که‌ پێشوازی لێکرا و به‌ڵگه‌یه‌کە بۆ شه‌رمه‌زاری ئه‌مریکا.

حه‌سه‌ن کازمی قومی، بالوێزی پێشووی ئێران له عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ و ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی زاهیدان وتی: کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ که‌ به‌ پشتیوانی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو، شکستی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاساییه‌.

ئه‌و وتی: ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کۆنفڕانسه‌ به‌شداریان کرد، شکست خواردووه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ن. ڕووسیا و چین و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا به‌شداری ئه‌م کۆنفڕانسه‌یان نه‌کرد، پشتیوانی جیهانی له‌م کۆبوونه‌وه‌ نه‌کرا و ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نیا بووه‌ نمایشێک بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی.

ئه‌و وتی: کۆنفڕانسی وه‌رشۆ شکستی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌مریکا، ئه‌مه‌ نیشانی ده‌دات که‌ ئێران چه‌ند له‌ ئاستی جیهان به‌هێزی و زلهێزه‌کان ناتوانن له‌ دژی بجوڵێنه‌وه‌. له‌ ساڵی ۲۰۰۱وه‌ که‌ ئه‌مریکا هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌فغانستان به‌ ده‌یان جۆر شکست و جه‌نایه‌تی وه‌ک خوڵقاندنی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ کارنامه‌ی ئه‌مریکادا هه‌یه‌، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانگێڕییه‌کان هه‌ر شکست دێنن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی دا: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵده‌گرن شکست ده‌خۆن، بۆ نموونه‌ وڵاتی یه‌مه‌ن، که‌ ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان و ئیماڕات تێیدا شکستیان خواردووه‌. 

کازمی قومی وتی: هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ر به‌ شکسته‌کانی داهاتووی له‌ به‌رانبه‌ری ئێران بگرێت، واشنتۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ بزانێت ئه‌و ڕێگه‌ی ئه‌وان بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران له‌ به‌ریان گرتووه‌، ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نیا زۆنگاوه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی خاش وتی: ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕژیمه‌ تووندڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که‌ پێشوازی لێکرا و به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ شه‌رمه‌زاری ئه‌مریکایه‌. ئه‌گه‌رچی زۆر وڵاتیش سه‌ره‌خۆشیان له‌ خه‌ڵکی ئێران کرد و هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان نیشان دا.

کازمی قومی له‌ کۆتایدا وتی: ئه‌مه‌ی که‌ گرووپی تیرۆریستی موجاهدینی خه‌لق ئه‌م هێرشه‌ له‌ تیرۆریسته‌کان پیرۆزبایی ده‌کات نیشان ده‌دات که‌ چۆن ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ دوژمانی ئیسلام و ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.

News Code 25047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =