ئەمریکا بەدوای جێگیر کردنی هێزە ئەورووپییەکان لە باکووری سووریایە

سێناتۆری کۆماری خوازی ئەمریکی دەڵێت سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوا لە ئەورووپییەکان دەکات تا لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، هێز بنێرنە باکووری سووریا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، لیندسی گراهام سێناتۆری کۆنەکاری ئەمریکی داوا لە پارتی کۆماریخواز دەڵێت بڕیارە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوا لە هاوپەیمانەکانی خۆی بکات هێزەکانی خۆیان لە درێژەی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، بگوازنەوە بۆ باکووری سووریا لە سنوورە باشوورییەکانی تورکیا.

ناوبراو ئەو قسانەی لە یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ وت.

گراهام پاگەندەی کرد کە ئەو داخوازییە بەشێک لە ستراتیژی ئەمریکا لە سەردەمی پاش داعشە و بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە ئەوە لە گەڵ ترامپ باس و وتووێژیان هەبووە.

ناوبراو هەروەها وتی کە ترامپ بە بەردەوام بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا ڕووی خۆشی نیشان داوە.

گراهام بە وڵاتانی ئەورووپی وتووە: هیوادارم ترامپ کە بۆ لای هەر یەکە لە ئێوە دێتە و داوای یارمەتیتان لێ دەکات ئێوە وەڵامی ئەرێنی بدەنەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە بڕیارە جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە گەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی خۆی لەم بارەوە قسە بکات.

گراهام درێژەی دا: لە چاو تورکیا، هێزەکانی پاراستنی گەل لقێک لە پەکەکەن و ئەنقەرە ئەوان لە سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات. ئێمە وەکوو هاوبەشێک، قەرزداری تورکیاین و ئەبێ ئەو کێشە چارەسەر بکەین. مەدیونی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریاین و نابێت ئیزنی سەرهەڵدانی شەڕێکی دیکە بدەین کە ببێتە هۆی لەناو چوونی ئەوان. کەواتە، بۆ چارەسەری کێشە پێویستمان بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن هەیە. هێزەکانی جێگیر لە ئەو ناوچە ئەبێ هۆشیان بە سەرهەڵدانەوە داعشەوە هەبێت. ئەگەر هۆشیان نەبێت ئێران دەبێتە گەورەترین براوەی کشانەوەی ڕۆژاوا لە سووریا.

پاگەندەکانی گراهام لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی سووچی، هۆشداریی دایە ئەردۆغان هاوتا تورکیاییەی کە بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا، مافی پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ئەو وڵاتەی نابێت.

News Code 25043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =