شەڕڤانان بە بێ یارمەتیدانی ئەمریکا داعش شکست بدەن

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ دژی بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌مول سابع، ژۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ی له‌ سووریا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن و له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن هێشتا ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نییه‌ که‌ به‌ ته‌نیایی شه‌ڕی داعشییه‌کان بکه‌ن.

ئه‌و وتی: داعش هێشتا فه‌رمانده‌ و هێز و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ گوشاره‌کان بۆ سه‌ر داعشییه‌کان کارێکی پێویسته‌.

قۆتێل جه‌ختی کرد: ته‌نیا له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین که‌ داعش چی دیکه‌ مه‌ترسی نییه‌ و ناتوانێت پلان بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجام بدات، شکستی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نین.

وتیشی: هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا بێ یارمه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریکا ناتوانن داعش شکست بده‌ن.

ڤۆتێل ئاماژه‌ی دا: کاتێک هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا بتوانن خۆیان دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش بێ یارمه‌تی ئه‌مریکا بوه‌ستنه‌وه‌، ئه‌مه‌ نیشان ده‌دات که‌ توانیمانه‌ داعش شکست بده‌ین.

News Code 25041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =