کۆبوونەوەی وەرشۆ شکستێک بۆ دەوڵەتی ترامپ بوو

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی پاگەندەی کرد کە کۆبوونەوەی وەرشۆ شکستێک بۆ دەوڵەتی ترامپ بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یدعوت ئاحارانوت لە نووسراوێکدا نووسی: دەولەتی ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە کۆبوونەوەی وەرشۆ بێ ئاکام مایەوە.

ئەو ڕۆژنامە درێژەی دا: ئاکامی ئەو کۆبوونەوە زۆر خوارتر لە ئەوە بوو کە ئەمریکییەکان چاوەڕێیان دەکرد، چونکوو ئەوان دەیانەویست کە لە ڕێگای ئەو کۆبوونەوە، هاوپەیمانیەک دژی ئێران پێک بهێنن.

ئاحارنوت زیادی کرد کە ئەورووپییەکان بەشداریەکی کەم ڕەنگیان لە ئەو کۆبوونەوە هەبوو و تەنیا قازانجی ئەو کۆبوونەوە بۆ ڕژێمی زایۆنی بوو کە زۆر زیاتر نزیک بووەوە لە بڕێک لە وڵاتە عەرەبییەکان.

News Code 25040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =