ئەردۆغان ئەمریکای بە درۆلێدان تۆمەتبار کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە هۆی ڕادەست نەکردنی ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی ئەنقەرە هێرشی کردە سەر ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەرپرسانی واشنتۆنی بە درۆلێدان و هەڵوێستی دووفاقی تۆمەتبار کرد و بە هۆی دواخستنی ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری ئۆپزسیۆنی دەوڵەتی ئەنقەرە ، ڕەخنەی توندی لە واشنتۆن  گرت.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: بەداخەوە ئەمریکا هەروا ناڕاست هەڵسوکەوت دەکات و هەڵوێستێکی سازێنەری بەرانبەر ڕادەست کردنەوەی گولەن نییە.

شیاوی باسە گولەن بە داڕشتنی کوودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا تۆمەتبارە و ڕادەست کردنەوەی ناوبراو کە دانیشتووی ئەمریکایە بووەتە پرسێکی ئاڵۆزی هێنەر لە نێوان دوو وڵاتەکە.

News Code 25039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =