هه‌ڵاتنی ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکایی بۆ ئێران  گورزێکی کوشنده‌ی هه‌واڵگری بوو

له‌ حاڵێکدا هێشتا هه‌ڵاتنی ئه‌فسه‌رێکی پێشووی هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا بۆ ئێران پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌، مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مه‌ گورزێکی کوشنده‌ی له‌ سیستمی هه‌واڵگری ئه‌مریکا داوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، به‌رپرسانی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریکا ڕاپۆرتیان داوه‌ که‌ مۆنیکا ئه‌لفرێد ویت، ئه‌ندامی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا بۆ ئێران هه‌ڵاتووه‌، و ئه‌مه‌ش گورزێکی کوشنده‌ی له‌ سیسته‌می هه‌واڵگری ئه‌مریکی داوه‌.

ئه‌و گومانی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌ که‌ ناوی سیخۆڕه‌ دوو لایه‌نه‌کانی هه‌واڵگری ئه‌مریکای به‌ ئێران دابێت و تاران ئه‌م که‌سانه‌ی ناسیبێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا له‌ دژی مۆنیکا ویت دۆسییه‌یه‌کی کردووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م دۆسییه‌ خاتوو ویت له‌ ساڵی ۲۰۱۲ بۆ کۆمپانیای هالیڤودیسم کاری کردووه‌ و له‌م ڕێگه‌وه‌ سه‌ردانی ئێرانی کردووه‌ که‌ وه‌ک دیاره‌ بۆ کاری سیخۆڕی بووه‌. ئه‌و له‌ کۆتایدا هاوینی ساڵی ۲۰۱۳ بۆ ئێران هه‌ڵات، به‌ڵام دوای ئه‌م هه‌ڵاتنه‌ش زانیاری زۆر به‌ نرخی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ مۆنیکا ویت بووه‌ته‌ موسوڵمانیش، ئه‌و تاوانباره‌ که‌ ناوی سیخۆڕه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی ئاشکرا کردووه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها زانیاری نه‌هێنی سه‌باره‌ت به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئاشكرا کردووه‌.

به‌رپرسێکی ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت پۆینت به‌ خرابکارییه‌کانی مۆنیکا له‌ یه‌که‌وه‌ بۆ ۱۰ بده‌ین، ئه‌وه‌ پۆینتی ۷ بۆ ۸ دێنێت و زیانی زۆر سه‌ختی لێداوین.

مۆنیکا ویت له‌ ساڵی ۱۹۹۷وه‌ تاکوو ۲۰۰۸ وه‌ک ئه‌فسه‌ری دژه‌ هه‌واڵگری هێزه‌ی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئیشی کردووه‌ و دوای ئه‌وه‌ش ۲ ساڵ ئیشی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کردووه‌.

دۆسییه‌ی ئه‌م که‌سه‌ تێکه‌ڵاوی دوو کۆمپانیای ئۆفۆقی نوێی و نێت سه‌ماواته‌ که‌ له‌م ڕۆژانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م دوو کۆمپانیا ئێرانییه‌شی گه‌ماڕۆ دا.

News Code 25037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =