تەرمی خاشقجی لە تەنووری باڵوێزخانەی سعوودیە سووتاوە

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە بە ئەگەری زۆر تەرمی جەماڵ خاشقجی لە تەنوورێک لە باڵوێزخانەکەی عەرەبستانی سعوودی سووتێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، بەرپرسانی پۆلیسی ئەستەنبۆل ڕۆژی پێنج شەمە ڕایانگەیاند کە بە پێی بەڵگەکان، بە ئەگەری زۆر تەرمی جەماڵ خاشقجی لە تەنوورێک لە باڵوێزخانەکەی عەرەبستانی سعوودی سووتێندراوە.

پۆلیسی تورکیا زیادی کرد: لە حەوشەی باڵوێزخانەکەی عەرەبستان کورەیەک هەیە کە گەرماکەی دەتوانێت بگاتە یەک هەزار پلەی سیلیسیوس کە دەتوانێت هەرجۆرە ئەندامێک لەناو ببات.

پۆلیس هەروەها ئاماژەی داوە کە باڵوێزخانەی عەرەبستان ڕۆژی کوشتنی خاشقجی ۳۲ پارچە گوشتی کڕیوە و ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بە کوشتنی خاشقجییەوە بێت.

شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی دووی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو دوای سەردان بۆ باڵوێزخانەی سعوودییە، بێ سەر و شوێنکرا. 

دواجار عەرەبستان بە فەرمی ڕایگەیاند کە خاشقجی لە باڵوێزخانەکەی عەرەبستان کوژراوە و بەم هۆیەوە ۳۲ کەسی دەستگیر کردووە، بەڵام تاکوو ئێستە زانیاری زیاتری لەمبارەوە بڵاو نەکردووه.

News Code 25027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =