هەموو ساڵێک زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆرپه‌ بەهۆی شەڕەوە دەمرن

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی منداڵان ڕزگار بکەن(Save The Children) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار شیرەخوەرە هەموو ساڵە بە هۆی شەڕەوە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی منداڵان ڕزگار بکەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کۆرپه‌ی شیرخۆر  هەموو ساڵە بە هۆی شەڕەوە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لانیکەم ٥٥٠ هەزار کۆرپه‌ لە ماوەی نێوان ساڵەکان ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ لە ١٠ وڵاتی تووشبووی شەڕ بە هۆی برسیەتی، نەبوونی خزمەتگوزاری تەندورستی و دەرمان و ... گیانی خۆیان لە دەست داوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی منداڵان ڕزگار بکەن لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژه‌  دەکات: ئەگەر بە ئەو کۆرپه‌ڵانه‌ ، منداڵانی خواروو پێنج ساڵ کە لە ئەو ماوەیەدا گیانی خۆیان لە دەست داوە زیاد بکەین ژمارەی گیان بەخت کردووەکان بۆ ٨٧٠ هەزار کۆرپر و منداڵ بەرز دەبێتەوە.

News Code 25025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =