هێزە بیانییەکان کە بە نایاسایی لە سووریان بکشێنەوە

سەرلەشکەر باقری وتی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پاگەندەیە. ئێران و ڕووسیا و تورکیا داوا دەکەن هەرچی زووترە هێزە بیانییەکان لە سووریا بکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی هێزە سەربازییەکانی ئێران، سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئێران لەگەڵ سێرگئی شیواگۆ و خلوسی ئاکار لە سوچی ڕووسیا دیداری کرد.

ئەو لەم دیدارە وتی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پاگەندەیە. ئێران و ڕووسیا و تورکیا داوا دەکەن هەرچی زووترە هێزە بیانییەکان لە سووریا بکشێنەوە. ئەم هێزانە بێ هەماهەنگی دەمیشق لەم وڵاتەن و دەبێت بچنە دەرەوە.

باقری زیادی کرد: هێزەکانی ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای سووریا و بۆ یارمەتی گەیاندن بە دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە لە سووریان.

ئەو ئاماژەی دا: دابین کردنی ئەمنیەت و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە کەم ناکۆکەکان دەبێت یەکەمایەتی هێزەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا بێت.

ئەم فەرماندە ئێرانییە لە کۆتایدا وتی: بەو پێیەی ڕژیمی زایۆنی هێرشی داگیرکاری لە سووریا ئەنجام دەدات و ئەم هێرشانە بووەتە هۆی کێشە دروست کردن لە بەردەم شەڕی تیرۆریستەکان، دەبێت ئەم کارە بە تووندی ئێدانە بکرێت و بەری پێ بگیردرێت.

News Code 25023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =