پووتین داوای کرد تیرۆریستەکان لە ئەدلەب ڕیشەکێش بکرێن

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی کۆبوونەوەی سووچی ڕوو لە سەرۆکانی ئێران و تورکیا داوای کرد کە تیرۆریستەکان لە ئەدلەب ڕیشەکێش بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاسۆشیەتێد پرێس، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی کۆبوونەوەی ۳ قۆڵی سووچی وتی: لە دوای ڕێککەوتنێکە تاکوو نەمانی ناکۆکییەکان گەرەنتی بکات.

ئەو زیادی کرد: ئێمە لە ئاگربڕ پشتیوانی دەکەین، بەڵام ئەمەم بەو مانا نییە کە ڕەزایەت بدیەن گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب بمێننەوە. ئێران و تورکیا دەبێت هەنگاوی ئەرێنی بۆ لەناچوونی تیرۆریستەکان هەڵبگرن.

پووتین وتی: مسکۆ هەروەها ناڕازییە لەوەی بەرەی نوسرە ناوچەی ئەدلەبی کۆنترۆڵ کردووە و هرچی زووترە ئەم تیرۆریستانە لە ناوچەکە دەبێت دەر بکرێن.

شایانی باسە ساڵی ڕابردوو مسکۆ و تورکیا‌سەبارەت بە ناوچەی کەم ناکۆک لە ئەدلەب ڕێککەوتن بەڵام ئێستە ڕووسیا ناڕازییە لە جێگیر بوونی برەی تیرۆریستی نوسرە لەم ناوچە و داوا دەکات دەر بکرێن.

News Code 25022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =