پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی پووتین، ڕۆحانی و ئەردۆغان

سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە لووتکەی سێ قۆڵیی سووچی سەبارەت بە زەروورەتی گرتنەبەری هەنگاوگەلی زیاتر بۆ سەقامگیری لە پارێزگای ئەدلەبی سووریا ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی دوای دانوستانەکانی لە شاری سووچی ڕایانگەیاند کە لە سەر زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی تیرۆریستانی سەر بە ئەلقاعیدە لە پارێزگای ئەدلەب بۆ پێشگری لە پەرەسەندیان ڕێککەوتن.

ئەردۆغان لەو لووتکەیە بیری هێنایەوە کە تورکیا هەوڵی زۆری داوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەدلەب و چاوەروان دەکرێت کە دەوڵەتی سووریا پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ئاگربڕێک کە پێشتر سەبارەت بەو پارێزگایە کراوە.

هەروەها سەرۆکانی ڕووسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە پرسی پلانی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا دوان. لەوبارەیەوە پووتین و ڕۆحانی وتیان کە دەوڵەتی سووریا دەبێ ناوچەگەلێک کە لە ئێستادا سەربازانی ئەمریکیی تێدا جێگرە، بهێنێتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

حەسەن ڕۆحانی لەوبارەیەوە وتی: لەم لووتکەدا وێرای داکۆکی لە یەکپارچەیی خاک سووریا، سەبارەت بە گرنگیی پشتگیری لەو وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوەی بیانی و رزگاری لە ھەڕەشەی تیرۆر گفتوگۆمان کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بە داخەوە ئەمریکا لە عێراق گرووپە تیرۆریستییەکان دەپارێزێت و پێکھاتە تیرۆریستییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بە کار دەھێنێت.

هەروەها پووتین جەختی کرد: ئەگەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی کە لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی لە لایەن دەوڵەتی ترامپەوە ڕاگەیێندراوە، بە ڕاست ئەنجام بدرێت، ئەوا تاقە رێگەی دروست پاش ئەو کارە کۆنتڕۆڵ کرانەوەی ناوچەکان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوەیە.

ئەردۆغانیش ڕایگەیاند: کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا نابێ بۆشایی دەسەڵاتی بە دواوە بێت و ئەنقەرە پێداگرە لە کردنەوەی ناوچی ئارام و ئەمن لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا لە بەرامبەر هێزە کوردەکان.

ڕاشیگەیاند: تورکیا چاوەروانی وەرگرتنی یارمەتی لە هاوپەیمانانی لە لووتکەی ئاستانە واتە ڕووسیا و ئێرانە بۆ پێشگری لە سازبوونی کۆریدۆرێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی لە گەڵ سووریایە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا بە هیچ جۆرێک رێگە نادات کۆریدۆری تیرۆریستی لە سنوورە باشوورییەکانی پێک بێت و لەوبارەیەوە چاوەروانی وەرگرتنی یارمەتی لە هاوپەیمانانمان لە ڕەوتی ئاستانە دەکەین. هەر وەک دەشزانن ئێستا لە زۆربەی خاکی سووریادا سیستەمی ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان پارێزگاری لێ دەکرێت. ئەمە ئەنجامی ئەرێنی و جدی ئێمەیە

لە لایەکی دیکەوە ڤیلادیمیر پووتین دانوستانەکانی لووتکەی سووچیی سازێنەر و کۆگر وەسف کرد و جەختیشی کرد: ئێمە دانوستانگەلێکی زۆر تێر و تەسەلمان سەبارەت بە سووریا کۆتایی پێ هێنا و ئەو دانوستانانە بە جۆرێکی سازێنەر و بەرامبەر بەڕێوە چوو و نابێ فەرامۆش بکەین کە لووتکە سێ قۆڵییەکانی ئێمە ڕەوتێکی بەردەوام و ڕێک و پێکی بووە. ئێمە ئەمڕۆ چوارەمین لووتکەمان بەڕێوە برد و ئەو هاوکارییە نزیکە ئەو هەلەمان بۆ دەڕەخسێنێت کە بە شێوەی کارامە هەنگاوەکانمان لە پێناو ئاسایی کردنەوەی دۆخی کۆماری عەرەبی سووریا بە شێوەی درێژ خایەن هەڵگرین.

وتیشی: ئێمە بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ هاوپەیمانانمان بوارە گرینگەکانی هاوکاریی زیاتر بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا دەست نیشان کردووە و ڕێککەوتنەکان لەوبارەیە لە بەیاننامەی هاوبەشی کۆتاییدا ڕەنگی داوەتەوە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: ڕووسیا، ئێران و تورکیا یارمەتیی جێبەجێ کرانی بە پەلەی کاروباری کۆمیتەی دەستووری سووریا کە بۆ گەیشتن بە لایەنە بنەڕەتییەکانی سەربازیی دەوڵەتی داهاتوو لەو کۆمارەدا داڕێژراوە، بدەن و سێ وڵاتی چالاکانە لە سەر ئەو پرسە کاریان کردووە و پێشکەوتنگەلێک مسۆگەر بووە.

News Code 25020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =