یەکپارچەیی سووریا بە بێ تێکشکاندنی ملیشیا کوردەکان دەستەبەر ناکرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە یەکپارچەیی سووریا تەنیا لە ئەگەری تێکشکاندنی ملیشیا کوردەکان لە شاری مەنبەج لە باکووری سووریا و ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، دەستەبەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتێکدا ئەو پاگەندەیەی لە میانەی لووتکەی سێ قۆڵیی ئێران – تورکیا – سووریا لە شاری سووچی دەربڕی کە ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیداری ئەردۆغان لەو لووتکەیە هۆشداری پێ دابوو کە بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆی نییە لە خاکی ئەو وڵاتەدا ناوچەی ئەمن بکاتەوە.

هەروەها لە کاتێکدا کە هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیکی هاوپەیمانی ئەمریکا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەرقاڵی شەڕ لە دژی داعشن، تورکیا بە هۆی پەیوەندیی ئەو هێزانە بە هێزە کوردەکانی دژی ئەنقەرە بە تیرۆریستیان دەزانێ.

ئەردۆغان لە لێدوانە سەرەتاییەکانی لە لووتکەی سووچی و هەروەها لە دیداری پووتین جەختی لەوە کردووە کە بە بێ تێکشکاندنی ملیشیا کوردەکان لە شاری مەنبەج لە باکووری سووریا و ناوچەگەلی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، یەکپارچەیی سووریا دەستەبەر ناکرێت.

لووتکەی سووچی لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڕووسیا چیتر تاقەتی چالاکیی ملیشیاگەلی بەرهەڵستی دیمەشق لە پارێزگای سووریای نەماوە و مسکۆ و ئەنقەرە کە خۆی پاڵپشتی هێزە دژبەرەکانە، ساڵی ڕابردووی زایینی بوونە ناوبژیگەر بۆ جێگربوونی ئاگربڕ لە ئەدلەبدا.

News Code 25019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =