سووریا و تورکیاش هێرشی تیرۆریستی  خاشیان ئیدانە کرد

بەرپرسانی سووریا و تورکیاش هێرشی تیرۆریستیی دزێوانە بۆ سەر پاسی هەڵگری هێزەکانی سنوورڤانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی‌یان‌ کە بووە هۆی شەهید بوونی ژومارێک لەوان، ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کارادنەوە بە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، وێرای ئیدانە کردنی توندی ئەو هێرشە، جەختی کرد: ئەو جەنایەتە، جەنایەتێکی ترسەنۆکانە و دزێوانە بووە کە بێ شک پەیوەندییەکی نزیک هەیە لە نێوان ئەنجام‌دەرانی ئەو هێرشە و پاڵپشتانی تیرۆریزم واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: بێ گومان ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی لەو هێرشە خۆکوژانە تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی ئێران و دابین کردنی بەرژەوەندیی ڕژیمی زایۆنییە.

لە لایەکی دیکەوە، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێرای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە خۆکوژانەیە بۆ سەر پاسی هەڵگری هێزەکانی سنوورڤانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: سەرەخۆشیی خۆما ئاراستەی قوربانیان و بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەکەم و لە خودای مەزن لێبوردن و بەرزترینی پێگەکانیان بۆ دەخوازم.

ئەوە هەڵوێستانە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی قەتەر، کوەیت، لوبنان و هەروەها حزبوڵڵا ڕووداوی تیرۆریستیی سیستان و بەلووچستانیان ئیدانە کردووە.

شایانی باسە کە لە هێرشی خۆکوژانەی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی هەڵگری هێزەکانی سنوورڤانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لانی‌کەم ٢٧ کەس شەهید بوونە.

News Code 25018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =