سڕینه‌وه‌ی په‌یامی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ تویتری نتایاهۆ

لاپه‌ڕه‌ی تویتری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌و په‌یامه‌ی سڕییه‌وه‌ که‌ پاگه‌نده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانی تێدا کرابوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لاپه‌ڕه‌ی تویتری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌و په‌یامه‌ی سڕییه‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ کرابوو ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ له‌ دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ دژی ئێرانه‌.

له‌م پایه‌مه‌ باسی به‌شداری بنیامین نتانیاهۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ کرابوو، ئه‌ویش به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ مه‌حه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی په‌یامێکی تویتری کاردانه‌وه‌ی خۆی به‌م تویته‌ی نتانیاهۆ نیشان دا.

زه‌ریف نووسی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ئاگاداری وه‌همه‌کانی نتانیاهۆین، ئێسته‌ هه‌موو جیهان و به‌شدار بووه‌کان له‌ سیرکی وه‌رشۆش چاوه‌ڕوانی هه‌مان خه‌ون و وه‌همه‌ کۆنانه‌ ده‌که‌ن.

News Code 25015

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =