عه‌مار حه‌کیم ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئێرانی ئیدانه‌ کرد

سه‌رۆکی لیستی چاکسازی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پارلمانی عێراق، له‌ میانه‌ی په‌یامێک هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی خاشی ئیدانه‌ کرد و هاوخه‌می خۆیی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ربڕی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی لیستی چاکسازی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پارلمانی عێراق، له‌ میانه‌ی په‌یامێک سه‌رۆخۆشی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی خاش له‌ سیستان و به‌لوچستانی کرد.

حه‌کیم ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی به‌ تووندی ئیدانه‌ کرد و هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای و خه‌ڵکی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان ڕاگه‌یاند.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ هاوکاری هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ئاستی ڕاۆژهه‌ڵاتی ناڤین.

حه‌کیم ئاماژه‌ی دا که‌ پێویسته‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ پێکه‌وه‌ هاوکاری ئه‌منی بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ وشک کردنی ڕیشه‌کانی تیرۆر له‌ جیهاندا

News Code 25014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =