پەیوەندی هۆکارانی جەنایەتی تیرۆریستی خاش لەگەڵ ڕێکخراوەی سیخوڕی سەلماوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: پەیوەندی هۆکاران و دەستوپەیوەندەکانی جەنایەتی تیرۆریستی سیستان و بەلووچستان لەگەڵ ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی هەندێ وڵاتانی ناوچە و سەرووناوچەیی سەلماوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا شەهادەتی کۆمەڵێک لە پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕووداوی تیرۆریستی سیستان و بەلووچستانی سەرەخۆشی کرد.

لەو پەیامەدا ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕوو لە دامودەزگا بەرپرسەکان جەختیان کردووە: بە فوکووس لەسەر ئەم جەنایەتە کە پەیوەندی هۆکارانی لەگەڵ ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی هەندێ وڵات سەلمێندراوە، بابەتەکە بە جیدی پێوشوێنگیری بکەن.

هەروەها سەرەخۆشیشیان لە بنەماڵە و بەجێماوانی ئەم شەهیدە ستەملێکراوە و بنەماڵەی گەورەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کردووە و دوای سەبر و دلۆڤانی خودای بۆ شەهیدانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستیە کردووە.

جەختیشیان کردووە کە پێوشوێنگیری ئەم ڕووداوە بەرپرسایەتی سوپایە.

News Code 25013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =