چالاکی باڵوێزخانەکانی ئێران و فەڕەنسا دەستپێدەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە پارلمانی ئەم وڵاتە وتی: ئێران و فەڕەنسا لە گەڕانەوەی باڵوێزەکانیان نزیک بوونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ژان ئیۆ لۆدرران، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوێنێ چوارشەمە وتی: ئێران و فەڕەنسا لە گەڕانەوەی باڵوێزەکانیان نزیک بوونەتەوە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە بە هەموو توانمانەوە ناڕەزایەتی خۆمان لە هەوڵی هێرشەکە لە پاریس دەربڕیوە، ئەمەش بووە هۆی ڕاگرتنی هەڵبژاردنی باڵوێزەکەمان لە تاران و ئێرانیش بە هەمان شێوە کاردانەوی بوو.

لۆدریان ئاماژەی دا: بەڵام ئێستە باشترە و تاکوو ئەو کاتەی ئێران پێبەند بێت بە بەرجام، لە لێکتێگەیشتن زیاتر نزیک دەبینەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر پاریس لە ژێر گوشاری ئەمریکا و بێ ئەوەی بەڵگەیەک ڕوو بکات، پاگەندەی کرد کە ئێران لە دوای ئەوە بووە هێرش بکاتە سەر کۆبوونەوەیەکی گرووپی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق، ئەم پاگەندە بووە هۆی ئەوەی فەڕەنسا باڵوێزی نوێ بۆ ئێران نەنێرێت و تارانیش لە وڵامدا هەمان کاری ئەنجام دا.

News Code 25008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =