زه‌ریف: سیرکی ورشۆ و هێرشی تیرۆریستی له‌ ئێران به‌ڕێکه‌وته‌!؟

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: هاوکات بوونی سیرکی ورشۆ و هێرشی تیرۆریستی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌ڕێکه‌وته‌؟!

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌ هاوکات بوونی ده‌ستپێکردنی سیرکی ورشۆ و ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ی کرایه‌ سه‌ر ئێران، وتی: ئه‌مه‌ به‌ ڕێکه‌وت نابێت.

له‌ په‌یامی تویتری زه‌ریفدا هاتووه‌: هاوکات بوونی سیرکی ورشۆ و هێرشی تیرۆریستی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌ڕێکه‌وته‌؟! به‌تایبه‌ت کاتێک که‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تیرۆریستان له‌ شه‌قامه‌کانی ورشۆ، پاڵپشتی ئه‌م سیرکه‌ ده‌که‌ن و به‌ ڕۆباتی تویتری پشتیوانی لێده‌که‌ن!؟ وادیاره‌  بڕیاره‌ ئه‌مریکا هه‌میشه‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه‌ی ببێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی جیاواز بکات.

News Code 25007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =