کوه‌یت و قه‌ته‌ر و لوبنان هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی خاشیان ئیدانه‌ کرد

وڵاتانی کوه‌یت و قه‌ته‌ر و لوبنان به‌ په‌یامی جیاواز هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی خاشیان ئیدانه‌ کرد و سه‌رخۆشیان له‌ خه‌ڵکی ئێران کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح، ئه‌میری کوه‌یت له‌ په‌یامێکدا ڕوو له‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌م هێرشه‌ی ئیدانه‌ کرد و هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵکی ئێران ڕاگه‌یاند.

له‌م په‌یامه‌ هاتووه‌: ئه‌م کاره‌ تیرۆریستییه‌ که‌ خه‌ڵکی بێ تاوانی کردبووه‌ ئامانج ئیدانه‌ ده‌که‌ین و هاوخه‌می خۆمان ڕاده‌گه‌ینین و هیوادارین برینداره‌کان باش ببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها جابر موباره‌ک سه‌باح، سه‌رۆک وه‌زیرانی کوه‌یت و نه‌واف ئه‌حمه‌د سه‌باح، جێگری ئه‌میری کوه‌یت له‌ په‌یامێک بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌یان ئیدانه‌ کرد.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رپرسانی قه‌ته‌ریس سه‌رخۆشی ئه‌م هیرشه‌ تیرۆریستییه‌یان له‌ به‌رپرسانی ئێران و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کرد.

ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالی سانی، ئه‌میری قه‌ته‌ر، عه‌بدوڵا بن حه‌مه‌د ئالی سانی، جێگری ئه‌میری قه‌ته‌ر و عه‌بدۆڵا بن ناسر بن خه‌ڵیفه‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر سه‌رخۆشی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاری خاش له‌ زاهیدان ده‌ربڕی.

به‌رپرسانی قه‌ته‌ری به‌ ئیدانه‌ کردنی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ تیرۆریستییه‌، داوای ته‌ندرووستیان بۆ برینداره‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌ کرد.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له‌ میانه‌ی په‌یامێک ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی به‌ تووندی ئیدانه‌ کرد و ئاماژه‌ی داوه‌: لوبان هاوخه‌می خۆی بۆ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان داواشی کرد که‌ بکه‌ره‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

News Code 25004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =