۲۷ هێزی سوپای پاسداران شه‌هید و ۱۳ که‌سیش بریندار بوون

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی بڕیارگه‌ی قودسی هێزی زه‌وینیی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی ڕێگای خاش- زاهیدان ۲۷ هێزی سوپا شه‌هید و ۱۳ که‌سیش بریندار بوونه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سوپا نیوز؛ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی بڕیارگه‌ی قودسی هێزی زه‌وینیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی زانیاری وردی له‌باره‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ڕێگای خاش- زاهیدان بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی سوپادا هاتووه‌: له‌ هێرشی تیرۆریستی گرووپه‌ ته‌کفیرییه‌کان بۆ سه‌ر پاسێکی هه‌ڵگری هێزی سنووره‌ڤانی سوپای پاسداران له‌ ڕێگای خاش- زاهیدان تا ئێستا ۲۷ که‌س شه‌هید بوونه‌ و ۱۳ هێز بریندارن.

هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه‌ که‌ ئه‌م دژبه‌رایه‌تییه‌ که‌ به‌ پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی زایۆنیزم ڕوویداوه‌ نه‌ک ته‌نیا ئیراده‌ی پۆڵایینی پارێزه‌ران و به‌رگرانی سنووره‌کانی وڵات ناشکێنێت به‌ڵکوو وره‌یان بۆ پارێزانی ئاسایشی سنووره‌کانی ئێرانی ئیسلامی زیاتر ده‌کات.

News Code 25003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =