ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران لە مێدیا جیهانییه‌کان

ڕێبەری باڵای ئێران ڕاگەیەندراوێکی لە ژێر ناوی هەنگاوی دووهەم بڵاو کردەوە کە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لە مێدیا بیانییەکاندا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتۆڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە هۆی ٤۰ ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامیه‌وه‌ ڕاگەیەندراوێکی لە ژێر ناوی هەنگاوی دووهەم بڵاو کردەوە کە مێدیا جیهانییەکان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان باسیان کردووه‌.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی خۆی تێپەڕ کرد و هەنگاو دەنێتە دەیەی پێنجەمی ژیانی خۆی کە دوژمنانی چەوسێنەری خەونی خراپیان لەسەردا بوو بەڵام دۆستەکانی لە سەرانسەری جیهان، هیوادارانە هەمیشە بە سەربەرزی چاویان لێ کردووە.

شۆڕشی ئیسلامی دوای دروست کردنی حکوومەت، تووشی کوژانەوە نەبووە و نابێت و لە نێوان هەستی شۆڕشی و تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ناکۆکی نابێت بەڵکوو بەرگری لە بیرۆکەی حکوومەتی شۆڕشی دەکات تا هەتا هەتایە.

شۆڕشی گەلانی ئێران، جیهانی دوو جەمسەری ئەوڕۆژانەی بۆ جیهانی سێ جەمسەری گۆڕی و دواتر بە ڕووخانی سۆڤیێیەت و دروست بوونی جەمسەرە نوێیەکانی دەسەڵات، بە ڕووبوونەوەی ئیستکبار بووە دیاردەی زەقی جیهانی ئێستا.

بەڕێوەبەرایەتی جەهادی سەرووگرتوو لە ئیمانی ئیسلامی و بڕوا بە بنەمای" ئێمە دەتوانین" کە ئیمام فێری هەموومانی کرد، ئێرانی گەیاندە پێشکەوتن و سەربەرزی لە هەموو بوارەکاندا.

خاڵێکی گرینگ کە دەبێ داهاتووسازان لە بەرچاوی بگرن، ئەمەیە کە لە وڵاتێکدا دەژین کە لەباری دەفرایەتی سروشتی و مرۆڤیەوە، بێ وێنەیە و زۆربەی ئەم دەفرایتەتیانە بە خافڵ بوونی بەڕێوەبەران تا ئێستا بی کەڵک ماون یان تەواو بەکار نەهاتوون.

 دەستکەوتەکانی ئێمە لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا لەم ماوەیەدا کە ئێمەی گەیاندووەتە پلەی شانزدە لە ناو زیاتر لە دووسەد وڵاتی جیهاندا و مایەی سەرسووڕمانی چاودێرانی جیهانە؛ هەمووی لە حاڵێکدایە وڵات لەژێر گەمارۆی ئابووری و زانستیدا بوو.

 داخوازی گشتی من لە ئێوە گەنجان ئەوەیە کە بەردی بناغەیی شۆڕشێکی زانستی لە وڵات دانراوە و ئەم شۆڕشە، شەهیدانی وەک شەهیدانی ناڤۆکی بووە. هەستن و دوژمنی ڕق لە دڵ کە لە جەهادی زانستی ئێوە دەترسێت، شکست بدەن.

هەر بەم بۆنەوە زۆربەی مێدیا بیانییەکان سەبارەت بەم ڕاگەیەندراوە بابەتیان بڵاو کردەوە.

ئاژانسی یۆرۆنیوز لە تیتری خۆیدا نووسی؛ ڕێبەری ئێران: بێجگە لە ئەمریکا، بڕێک وڵاتی ئەورووپایش تەڵەکەبازن

لە درێژەدا هاتووە: ڕێبەری ئێران لەم ڕاگەیەندراوە ئاماژەی داوە کە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بێجگە لە زیانی مادی و دەروونی هیچ ئەنجامێکی دیکەی نییە.

ئه‌سۆشیەتێدپرێسیش ئاماژەی بە قسەکانی ڕێبەری باڵای ئێران کردووە و نووسی: ڕێبەری ئێران جەختی کردووە کە ڕێگەچارەی هیچ کێشەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە، دانوستان تەنیا زیانی مادی و دەروونی بەدواوە هەیە.

ئاژانسی ڕۆیترزیش نووسی: رێبەری ئێران ئاماژەی دا کە کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر نابێت. خەڵکی ئێران ئێستە تێگەیشتن کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپایشجێگەی متمانە نین.

ماڵپەڕی تایمز ئاوای ئیسڕائیلیش نووسی: ڕێبەری ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆی جەختی کرد کە ئەمریکا لە هەر شەڕێک لەگەڵ ئێران شکست دەخوات. هەروەها جەختی کرد کە کێشەی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکە پشتیوانی ئێران لە فەلەستینە.

ئاژانسی فەڕەنساش سەبارەت بەم پەیامەی ڕێبەری باڵای ئێران نووسی: خەڵکی ئێران تێگەیشتوون کە ناکرێت بە بڕێک وڵاتی ئەورووپایی بڕوا بکەن.

News Code 25000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =