مەلەوی عەبدولحەمید هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیدانە کرد

مەلەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زێهی، پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی مەکی زاهێدان ڕووداوی دڵتەزێنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزەکانی سنوورڤانیی سوپای پاسدارانی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زێهی، پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی مەککی زاهێدان بە دەرکردنی پەیامێک ڕووداوی تەقینەوەی تیرۆریستیی پاسی هەڵگری هێزەکانی سنوورڤانیی سوپای بە توندی ئیدانە کرد و هاوردەردیی خۆی بۆ بەجێ ماوان و بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە لە جادەی خاش بۆ زاهیدان دەربڕی.

لەو پەیامەدا هاتووە کە هەواڵی تەقینەوەی لە نزیکیی پاسی هەڵگری پاسەوانانی سنوورەکانی وڵات لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژماره‌یێک لە فه‌رمانبه‌رانی سوپا، خەم و کەسەرێکی زۆری بە دواوە بوو.

مەولەوی عەبدولحەمید لە پەیامەکەیدا وتیشی: من بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەم و ئەو کارە لە پێناو بەرژەوەندیی دوژمنانی وڵات و گەلی هوشیاری ئێران دەبینم. بێ شک خەڵکی سیستان و بەلووچستان زیاتر لە هەر کەسێک لەو ڕووداوە زیان دەبینن؛ خەڵکێک کە خوازیاری ئاسایش و ئاشتی لە سای ئازادی و گەشەی هەمە لایەنەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە بەجێ‌ماوان و بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ئێمە بە هاوخەمی خۆیان بزانن و لە خودای بەرز و دڵەڤان داوای خۆش بوون و بەرزترینی پێگەکان بۆ شەهیدان و سەبر و تاقەت بۆ کەس و کارانیان و هەروەها هیوای لەشساغی و چابوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.

News Code 24999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =