سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سیستان و بەلووچستان ڕاگەیێندرا

پارێزگاری سیستان و بەلووچستان وێرای ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی سوپا، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئەحمەد عەلی مەوهێبەتی پارێزگاری سیستان و بەلووچستان وێرای ئیدانە کردنی ڕووداو و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی سوپای پاسداران، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران ژمارەیەک شەهید و بریندار بوون.

 بە هۆی ئەم هێرشە تیرۆریستیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران کە پارێزەری سنووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانن شەهید و چەندین کەسیش بریندارن.  

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بریندارانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستیە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زاهدان.

سەرهەنگ قاسم حەسەن زادە بە هەواڵنێری مێهری وت: ئەم هێرشە تیرۆریستیە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕێگای خاش- زاهدان لە ناوچەی چانعەلی ڕوویداوە.

تا ئێستا ئاماری ورد و زانیاری فەرمی لەسەر ژمارەی شەهید و بریندارەکان بڵاونەبووەتەوە.

News Code 24998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =