ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشی تیرۆریستی باشووری ئێران

بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینی سوپای لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هێرشی خۆکوژانەی تیرۆریستانی تەکفیری بۆ سەر پاسی هەڵگری ڕەزمەندەکانی ئیسلام و شەهید و برینداربوونی ژومارێک لە پاسەوانانی سنوورەکانی وڵات لە جادەی خاش - زاهیدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپانیووز، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هێرشی خۆکوژانەی ئەمشەو (چوارشەممە ٢٤ی رێبەندان)ی تیرۆریستانی تەکفیری بۆ سەر پاسی هەڵگری ڕەزمەندەکانی ئیسلام و شەهید و برینداربوونی ژومارێک لە پاسەوانانی سنوورەکانی وڵات لە جادەی خاش - زاهیدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەواڵی دا.

 لە ڕاگەیێندراوەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپادا هاتووە: دوابەدوای شکستی ئیستکباری جیهانی لە خەڵکی ئێران لە جەژنی چلەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ئیسلامی و ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، تیرۆریستانی تەکفیری و بەکرێگیراوانی دامەزراوەکانی هەواڵگریی سەر بە نیزامی پاوانخواز و ئیستکبار بۆ تاڵ کردنی زاری گەلی ئێران، شەوی پێنج شەممە لە جادەی خاش - زاهدان هێرشی خۆکوژانەیان کردە سەر پاسێکی هەڵگری ڕەزمەندەکانی ئیسلام کە دوای تەواوبوونی فەرمانبەرێتی سنوورڤانی لە ناوچە بەرەو نیشتمانی خۆیان دەگەڕانەوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپا باسی لەوەش کردووە: لەو هێرشە خۆکوژانەدا کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئوتومبیلێکی پڕ لە مادەی تەقەمەنی لە تەنیشت پاسی هەڵگری یەکێک لە یەکەکانی بنکەی قودسی هێزی زەوینی سوپای ئەنجام درا، ژومارێک لە پاسەوانانی سنوورەکانی وڵات شەهید و چەند کەسیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دراوە کە زانیارییە هاوپەیوەندەکان بەو ڕووداوە دواتر بە گەلی شەهیدپەروەری ئیڕانی ئیسلامی ڕادەگەیێندرێت.

News Code 24997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =