هێرشی تیروریستی بۆ سەر پاسێکی سوپای پاسداران/برینداران گواسترانەوە بۆ زاهدان

لە هێرۺێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران ژمارەیەک شەهید و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی ئەم هێرشە تیرۆریستیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران کە پارێزەری سنووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانن شەهید و چەندین کەسیش بریندارن.  

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بریندارانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستیە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زاهدان.

سەرهەنگ قاسم حەسەن زادە بە هەواڵنێری مێهری وت: ئەم هێرشە تیرۆریستیە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕێگای خاش- زاهدان لە ناوچەی چانعەلی ڕوویداوە.

تا ئێستا ئاماری ورد و زانیاری فەرمی لەسەر ژمارەی شەهید و بریندارەکان بڵاونەبووەتەوە.

News Code 24995

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =